زانیاری لەبارەی 61 کۆچبەری کورد لە لیبیا

ژمارەیەک کۆچبەری دەستگیرکراو لە لیبیا
ژمارەیەک کۆچبەری دەستگیرکراو لە لیبیا

پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان لە ئەوروپا ڕایگەیاند، 61 هاونیشتنمانیی هەرێمی کوردستان لە لیبیا دەستبەسەر کراون و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەین هەرچی زووە بیانگەڕێننەوە نیشتمان.

دەشڵێت، "لەو گرتوخانانەدا کە ئەو کۆچبەرانە دەستبەسەرکراون چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆر بڵاوبوونەتەوە و هەندێک لەوانە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کۆچبەرەکان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایەکی بەپەلەمان هەیە کە ئەو کۆچبەرانە بگەڕێنرێنەوە بۆ نیشتمان.

هیوا حسێن

Fri Sep 19 2025

Loading related news...