
دەروازەى ئیبراهیم خەلیل: پابەندى بڕیارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵین.
ڕێگە بە هاوردەکردنى هەر بەرهەمێک دەدەین کە وەزارەتى کشتوکاڵ ڕەزامەندى لەسەر بێت.
دەروازەى ئیبراهیم خەلیل: لە مانگى ئایارەوە باج لەسەر تەماتە، پەتاتە و پیاز دانراوە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، کامى کەمال، گوتەبێژى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـى تشرینى یەکەمى 2026، ژمارەیەک بازرگان ڕەخنەیان لە بەرپرسانى دەروازەکە گرتووە بەوەى ڕێگە نادات، تەماتە، پەتاتە و پیاز لەو دەروازەیە هاوردەبکرێت، بۆیە ڕایدەگەیێنن ئەم بابەتە دروورە لە ڕاستى، چونکە دەروازەکە لایەنى جێبەجێکارى بڕیارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.
ڕێگرتن و باج دانان لەسەر ئەو بەرهەمانە، بە گوێرەى بڕیارى وەزارەتى کشتوکاڵ بووە.
لە 13ـى ئایارى ئەمساڵ بە مەبەستى پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیی و پشتیوانیی جووتیاران بڕیارەکە دراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، زیاتر لە هەفتەیەکە وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدراڵ بە ڕێنمایی عەلى زەیدى سەرۆکوەزیان لە پێناو بەرزنەبوونەوەى نرخى ئەو بەرهەمانە بڕیاردراوە لە لابردنى باج لەسەر هاوردەکردنیان و پێشتریش وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو لە بڕیارى لەو شێوەیەدا پێویستە هەماهەنگى لە نێوان هەردوو وەزارەت هەبێت، چونکە ئێستا لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وەرزى پێگەیشتنى ئەو بەرهەمانەیە و بە هاوردەکردنیان جووتیاران زیان دەکەن.
وەزارەتى کشتوکاڵ: هاوردەکردنى 33 جۆر بەرهەمى کشتوکاڵى قەدەغە کرا


