ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزى.
بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى 20 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزى، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار 169 هەزار دینارى تێپەڕاند.
100 دۆلار بە 169 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 190 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 450 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 500 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى عەلى زەیدی گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد.
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە



