پیەرس برۆسنان: کالوم تێرنەر باشترین بەربژێری جەیمس بۆندە

پووختەی هەواڵ:

  • پیەرس برۆسنان، ئەکتەری ئێرلەندی و ڕۆڵگێڕی پێشووی کارەکتەری جەیمس بۆند، کالوم تێرنەر بە باشترین بەربژێر دەزانێت بۆ ڕۆڵی ئەم کارەکتەرە

  • سێ ئەکتەر ئێستا بەربژێری سەرەکین بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی جەیمس بۆند

  • پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بەشی داهاتووی فیلمەکە ڕابگەیەنرێت


لە دوایین بەشی زنجیرە فیلمی 007، دانیەڵ کرەیگ ڕۆڵگێڕی کارەکتەری جەیمس بۆند بوو، لە پێشووتریشدا، برۆسنان لە چوار بەشدا ڕۆڵگێڕەکەی بووە.


بە گوتەی برۆسنان:

کارم لەگەڵ کالوم تێرنەر کردووە و کەسێکی بەهێزە.. هەرکەسێک ڕۆڵگێڕی داهاتووی جەیمس بۆندە، باشترین ژیان، هێز و ئازایەتیی بۆ دەخوازم.

سێ بەربژێرە سەرەکییەکەی جەیمس بۆندی داهاتوو ئەم ئەکتەرانەن:

  • کالوم تێرنەری

  • جاک لۆودن

  • جۆش ئۆکۆنەر

چی لەبارە بەشی داهاتووی جەیمس بۆند دەزانین؟

  • 26ـەمین بەشی زنجیرە فیلمەکە دەبێت

  • هێشتا ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکەی ئاشکرا نەکراوە

  • دێنیس ڤێلێنیو دەرهێنەرەکەیەتی

  • ستیڤن نایت سکرینپلەیەکەی دەنووسێت

  • پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم ساڵ ناونیشانەکەی ئاشکرا بکرێت

  • بۆ یەکەمجار دەبێت تۆڕی ئامازۆن بەرهەمهێنانی بۆ بکات

حەسەن فەلاح

Thu Nov 05 2026

Loading related news...