
پووختەی هەواڵ:
ڕێکەوتی پێنجی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
ئەمساڵ بە دروشمی "گەلاوێژ.. سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان" خولی سامی هادی بەڕێوەدەچێت
لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر باشترینەکان دەستنیشان دەکرێن
25 ناونیشان پەسەند کراون
پانێڵ و چالاکیی هونەری لەخۆدەگرێت
29 خولە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت
یەکێکە لە گرنگترین بۆنە ڕۆشنبیرییەکانی شاری سلێمانی و باشووری کوردستان
ڕێکەوتی پێنج بۆ حەوتی تشرینی دووەم، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.
بەرهەمە پەسەندکراوەکانی خولی ئەمساڵ (25) ناونیشان:
لێکۆڵینەوە
ئەدەب و کوشتنی نامووسی لە نیشاندانەوە بۆ بازبونیادنانەوەی واتا: - د. بەهار زنگیبەند - سنە
تیۆریای (K-CESD) مۆدێلێک بۆ پەروەردەی داهێنەرانە و گەشەی زانستی لە ڕێگەی یەکێتی دژەکانەوە: د. کۆسار ڕەشید - سلێمانی
پێگەی گۆرانی و موزیک لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: سەرکەوت بورهان یوسف - ڕانیە
ئاستەنگێن بکارئینانا زیرەکیا دەستکرد ل دەڤ نڤشێ دیجیتالی ل زانکۆیا دهۆک: فوئاد سەلمان - دهۆک
جینالۆجیای گوتاری سەلەفیزم-وەهابیزم: هیوا موسا - ئیسپانیا
دۆزەخ و ئاماژە دۆزەخییەکان وەک چاوگی داهێنان: توانا نەوشیروان – هەڵەبجەی تازە
هۆرە میراتی هەرمان مۆسیقای زاگرۆس: زەینەب کەریمی - مەسعود وەرمزیار
چیرۆک
مهركانهى شكاو: ژوان باقی - سلێمانى
جێگۆڕکێ: چیا پەرویزپوور - سنە
دەمێ من دخوینی ببە دادوەر و بلا ویژدانا تە بڕیارێ بدەت: مھاباد ئەنوەر - دهۆک
مەولەوی و "خ" ێکانی خیانەت!: سپێدە ساڵحی - جوانڕۆ
نیوهڕۆ گهرمهكان: حهمه قادر - فەرەنسا
ڕۆژی حەوتەم: فەوزیه سورسوری - سنە
خەتێكی لار بەسەر ڕاستییەكدا: ئارڤین ئومێد - هەولێر
شیعر
لە قوڵایی سەرخەوێکدا: قادر شیری - ئەڵمانیا
برینێن ئاخێ و ڕۆندکێن ئاسمانی: نایف مەحمود - دهۆک
تابلۆکانی فاتیمە: زانا سەڵاح ساڵح - چەمچەماڵ
پانتۆڵی باگی: زریان خورشید - سلێمانی
شەوارە: ئەکرەم ئەحمەد - گەرمیان
بیست و دوو: ئالان شێرکۆ حسێن - سلێمانی
شێرپەنجە: دیار خەلیل نەریمان - چەمچەماڵ
باوکم شەوی دەفرۆشت: سۆران هانید عەبدوڵڵا - کۆیە
خۆڵەمێشترین سەوز: هێمن عومەر - سلێمانی
لەسەر ژیان دەنووسم برین: شکار محەمەد - کەلار
چاڵەکانی جامولکەی سەرم: کەمال عوسمان عەلی - سلێمانی
جگە لە پێشکەشکردنی ناونیشانەکان و هەڵبژاردنی باشترینەکان، فێستیڤاڵەکە ئەم چالاکییانەش لەخۆدەگرێت:
پانێڵ
کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی
نمایشی تابلۆی هونەری
نمایشی شانۆیی
پێشانگەی فۆتۆگرافی
بڵاوکراوەی تایبەت
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ کار بۆ چی دەکات؟
ساڵی 1996 دەستیپێکردووە
یەکێکە لە دیارترین بۆنە کولتوورییەکانی هەرێمی کوردستان
گەورەترین فێستیڤاڵی ئەدەبیی هەرێمەکەیە، لەلایەن بنکەی ڕۆشنبیریی گەلاوێژەوە ساڵانە ڕێکدەخرێت
ئامانج لێی برەودانە بە ڕۆشنبیریی لە کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی
هەوڵدانە بۆ دروستکردنی پردی نزیکبوونەوەی ڕۆشنبیرانی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و ئەزموونەکانی یەکتر
