
پووختەی هەواڵ:
بەرهەمهێنانی بەشی شەشەمی چەتەکانی کاریبی نزیکدەبێتەوە
پێشووتر جۆنی دێپ لە زنجیرە فیلمەکە کشایەوە
دێپ ئێستا بە مەرجی "کۆتاییەکی باش" ئامادەیە بگەڕێتەوە
جۆنی دێپ دەڵێت:
تاکە شتێک کە لەم بەشە نوێیە دەمەوێت، بوونی کۆتاییەکی باشە لە چیرۆکەکەیدا.. لە هەمان کاتدا ئامادەم هەرکاتێک کار لەگەڵ جێری بەکهایمەر (بەرهەمهێنەر) بکەم، متمانەم پێیەتی و هاوڕێیەتیمان قووڵە.
بۆ دوایین جار، جۆنی دێپ لە ڕۆڵی کارەکتەری جاک سپارۆ لە ساڵی 2017 بوو لە فیلمی Pirates of the Caribbean: Dead Men Tell No Tales؛ بە سیمبول و کارەکتەری سەرەکیی ئەم زنجیرە فیلمە ناسراوە.

پێشووتر بەکهایمەر، جەختی لەوە کردبووەوە:
گفتوگۆم لەگەڵ دێپ کردووە بۆ گەڕانەوە
سکرینپلەی بەشی شەشەم لە بەرەوپێشچووندایە
ئۆرلاندۆ بلووم، یەکێک لە ئەکتەرەکانی زنجیرە فیلمەکە دەڵێت:
پێدەچێت نۆستاڵجیا ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە گەڕاندنەوەی دێپ بۆ فیلمەکە.
دەنگۆکان:
دیزنی کار دەکات بۆ سەرلەبەر نوێکردنەوەی زنجیرە فیلمەکە
بەشێکی سەربەخۆی جیهانی فیلمەکە بۆ مارگۆت ڕوبی بەرهەمدەهێنرێت
بەشی داهاتوو سەرنجەکانی لەسەر کارەکتەری نوێ دەبن نەک دووبارە