
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی پیشەسازی گەرمسار، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە.
ئاژانسى هەواڵى (ئیرنا) لە زاری بێهنام بەختیاری، بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی پارێزگای سێمنان، بڵاویکردەوە : "هێزە ئەمنییەکان، رەوانەی شارۆچکەی پیشەسازی کراوون، بەڵام تا ئێستا سەرچاوە و ناونیشانی ئەم تەقینەوەیە دیارینەکراوە".
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەسەر تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام رەزا خانی، قایمقامی گەرمسار، بە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێرانی گوتووە "بەمزووانە وردەکاریی رووداوەکە بۆ راى گشتى رادەگەیەنرێت".
هەفتەی رابردوو پارێزگای سمنان، تەقینەوەى لە کۆگایەکی کیمیایی لە شاری گەرمسار پشتراستکردبوەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانى دوو کەس و برینداربوونی سێ کەسی تر.