لەسەر سکاڵاى وەزیرە بازرگانى تورکیا داواى دەستگیرکردنى چوار ڕۆژنامەوان دەکرێت.
دوو ڕۆژنامەوانیان بە 14 ساڵ زیندانی و دوانەکەى دیکە یەکیان بە 18 ساڵ و ئەوى دیکە بە 10 ساڵ زیندانى.
لە تۆمەتنامەیەکدا کە بۆ ڕۆژنامەوانان موراد ئاغرەل و ئیسماعیل سایماز ئامادە کراوە، دادوەر داوای سزای زیندانیکردن بۆ هەریەک لەو ڕۆژنامەوانانە دەکات بە ماوەیەک لە 14 ساڵ و 10 مانگ زیاتر نەبێت.
لەسەر بنەمای سکاڵایەکی عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیایە و وەزیرەکە دەڵێت، ئاغرەل و سایماز تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە.
کاتێک لە پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتوویانە لە قەیرانی سندووقەکانی وەبەرهێنان سوودمەند بووە.
ڕۆژنامەوانەکان تۆمەتەکان ڕەتدەکەنەوە.
ئەوان تەنیا باسیان لە دەنگۆیەک کردووە نەک وەزیری بازرگانییان تۆمەتبارکردبێت.
ئاغرەل لە دۆسییەیەکی دیکەدا بەندکراوە.
سایمازیش لە چوارچێوەی دۆسییەیەکی دیکەدا لە ماڵەوە دەستبەسەرە.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست، دۆسییەیەکی دژی هەریەک لە ڕۆژنامەوانان مستەفا باڵجی و شابان سەڤینچ کردووەتەوە.
داوای زیندانییکردنی مستەفا باڵجی بە ماوەیەک لە 10 ساڵ و 10 مانگ زیاتر نەبێت.
زیندانییکردنی شابان سەڤینچ بە ماوەیەک لە 18 ساڵ و 11 مانگ زیاتر نەبێت، دەکرێت.
ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەریەک لە باڵجی و سەڤینچ دەکرێن، بە گوتەکانی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لە بارەی عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەبەسترێنەوە لە بارەی قەیرانی سندووقی وەبەرهێنان. باڵجی و سەڤینچ دەستبەسەرن و 27ـی ئەم مانگە دادگایی دەکرێن.


