خۆبەخشەکان مەشقیان پێدەکرێت و فێری تەکنیکەکانی بەکارهێنانی چەک دەکرێت.
عەلی کەوسەری: کاردەکەین بۆ مەشقپێکردنی یەک ملیۆن خۆبەخش بۆ جەنگ.
کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی لە باکووری تارانی پایتەخت، تیایدا ژمارەیەک خۆبەخش مەشق و ڕاهێنانی سەربازی وەردەگرن و فێری تاکتیکەکانی بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی چەک بکرێن.
لە سەرانسەری وڵات 1500 بنکەی مەشق و ڕاهێنان لەم هەفتە دەست بە کاردەکەن.
کار بۆ ئامادەکردن و فێرکردنی یەک ملیۆن گیانفیدایی دەکرێت.
ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئێران لە کاتێکدایە تاران متمانەی بە واشنتن نییە و ڕێبەری ئێرانیش لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەی ڕێنمایی پێدان بە بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەباشیی سەربازی و پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتەکەیان.
ئێستا سوپای پاسداران لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران و بە تایبەت تارانی پایتەخت، ژنان و پیاوانی خۆبەخش لە تەمەنە جیاوازەکان، بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر وڵاتەکەیان ئامادە دەکەن و ئەوانەشی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن بە گوێرەی پێویستی دەنێردرێن بۆ ناوچە جیاوازەکان.
بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، لە ڕێگەی ئەپی "گیانفیدا" زیاتر لە 30 ملیۆن کەس وەک خۆبەخش خۆیان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەى ئامادەبن لە پارێزگارى کردن لە وڵاتەکەیان، ئەمەش هەنگاوانەش دوای ئەوە دێن چاوەڕێدەکرێت دوای هەڵبژاردنەکان ترەمپ هێرشی سەربازی بکاتەوە سەر ئێران و ئێرانییەکانیش دەڵێن بۆ جەنگ و ئاشتیش ئامادەن.

