گرژییەکان لە کەنداو؛ ئێران درۆنی ئەمریکی دەخاتە خوارەوە و کەشتیی نەوتهەڵگر دەتەقێنێتەوە

دوو بەلەمی هەڵگری مووشەکی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک گەرووی هورمز
دوو بەلەمی هەڵگری مووشەکی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک گەرووی هورمز

پووختەی هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوو درۆنی ئەمریکیان لە ئاسمانی بەندەر خەمیر خستووەتەخوارەوە.

  • سوپای پاسداران دەشڵێت، سێ کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز تەقیوونەتەوە.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران دوو درۆنی ئەمریکی لە جۆری لوکاس لە ئاسمانی بەندەر خەمیر لە پارێزگای هوورموزگان تێکشکاندووە و سێ کەشتیش لە گەرووی هوورمز مینیان پێدا تەقیوەتەوە.


هێزی دەریایی سوپای پاسداران:

  • سێ کەشتیی نەوتهەڵگر دوای ئەوەی لەکاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هوورمزدا، بە بێ مۆڵەتی ئێران، بەر مینی دەریایی کەوتوون و تەقیونەتەوە.

  • کەشتییەکان سیستمی شوێندۆزیان کوژاندبووەوە، کاتێک بە بەشی باشووری گەرووەکەدا تێپەڕیوون و بە گڕگرتوویی بەجێهێڵراون.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە باشووری دوورگەی قشم دوو درۆنی جۆری ئێم کیو ئێم-170ـیان خستووەتە خوارەوە، لە کاتێکدا سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی درۆنێکی ئەمریکیی جۆری ئێم کیو 9یان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هوورمز تێکشکاندووە.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا جارێکی دیکە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە ڕێگەی بەکارهێنانی درۆنەوە شکستی هێناوە و ڕووداوەکەی بە پاشەکشەیەکی دیکە بۆ سوپای ئەمریکا و براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم وەسف کرد.

هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووە، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەکۆ مووشکییەکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە دوورگەی قشم لە وەڵامی تەقەی هێزەکانی ئێران بووە لە فڕۆکەکانیان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شەوى ڕابردوو لە دوورگەى قشم چى ڕوویدا؟

سامیا حەسەن

Tue Nov 03 2026

Loading related news...