ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئێران چەکی ئەتۆمی نییە

ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. فۆتۆ: AP
ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران چەکی ئەتۆمی نییە.

ڕافائیل گرۆسی: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پیشەسازی ئەتۆمی تاران زیانی زۆری پێگەیشتووە".


ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دواین چاوپێکەوتنی میدیای ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هێشتا جێگەی نیگەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە .


ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم:

  • لە دوای دەستپێکردنەوەی جەنگەوە نەیانتوانیوە بە تەواوی دەستیان بە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بگات.

  • بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پیشەسازی ئەتۆمی ئێران زیانی زۆری پێگەیشتووە.

  • ئێران چەکی ئەتۆمی نییە بەڵام تاکە وڵاتە ئەو ئاستە بەرزەی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت و بگاتە 60%.

  • چارەسەری دیپلۆماسی تاکە ڕێگای گونجاوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

لە کاتێکدا لە ماوەکانی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بیانووی بوونی جمووجۆڵی ئەتۆمی لە ناو ئەو تونێلانەی کە لە چیاکە لێدراوە بە بەردەوامی باسی هێرشی سەربازی بۆ سەر چیایی "کۆلەنگ" لە پارێزگای ئەسفەهان دەکات.

لە چەند مانگی ڕابردووش بەهۆی جەنگەوە ئەمریکا چەند جارێک وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کردووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی 400 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی تاران دیار نییە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

مەسعود پزیشکیان: ڕێبەرى باڵا دەسەڵاتى دیالۆگى لەگەڵ ئەمریکا پێداوین

سامیا حەسەن

Wed Nov 04 2026

Loading related news...