دەمیرتاش: ئۆجەلان درکی بەوەکردووە کاتی خەباتی چەکداریی نەماوە

وێنەیەكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانی ئەدیرنە
وێنەیەكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانی ئەدیرنە

پووختەى هەواڵەکە

  • دەمیرتاش: گرنگە پەکەکە پڕۆسەی چەکدانان خێراتر بکات.

  • خێراکردنى پڕۆسەکە ئاسانکاریی بۆ هەنگاوەکانی دواتری دەوڵەت دەکات.

  • دەمیرتاش: پێویستە تورکیا پێگەی ئۆجەلان دیاری بکات.


سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە ماوەی 10 ساڵە لە زیندانی ئەدیرنەیە، پەیامێکی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، گرنگە لایەنەکانی نێو پڕۆسەکە، هەماهەنگییەکانیان زیاتر بکەن و دەرفەتەکان بۆ سەرکەوتن بگۆڕن.


بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە لە دیدى دەمیرتاشەوە:

  • دەمیرتاش هۆکاری گیرخواردن و خاوبەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات.

  • پەیوەندى بە ململانێی گۆڕانخوازەکان و دژ بە گۆڕانەکان لە تورکیایە.

  • ئۆجەلان ماوەیەکی زۆرە درکی بەوە کردووە، سەردەمی خەباتی چەکداریی بەسەرچووە.

  • لەو پێناوەدا هەوڵ دەدات پەکەکە و دەوڵەت ناچار بکات دەست بە گۆڕانکاریی بکەن و زەمینەیەکی سیاسیی نوێ دروستبکەن.

  • داوا لە لایەنەکانی پڕۆسەکە دەکات، لەبری چاوەڕوانیی، کار بۆ زیادکردنی متمانە لای یەکتر بکەن.

  • سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی، پێگەی ئۆجەلان دیاری بکرێت.

  • بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی چالاکانە لە پڕۆسەکەدا بگێڕێت.

  • پڕۆسەی چەکدانان سەربخات و کێشەکانی پڕۆسەکە چارەسەر بکات.

  • داوا لە پەکەکە دەکات بە هەڵوێستی بوێرانەتر، پڕۆسەی چەکدانان خێراتر بکات، بۆ ئەوەی لایەنەکانی دیکەش، ئاسانتر هەنگاو بنێن.

  • بە هەماهەنگی و هاوبەشی، دەتوانرێت پڕۆسەکە بکرێتە دەستکەوت بۆ تورکیا و کورد و ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست.

10 ساڵی تەواو بەسەر دەستگیرکردن و زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا تێدەپەڕێت، سەرەڕای پڕۆسەی ئاشتی و بڕیارەکانی دادگای ئەورووپاش بۆ ئازداکردنی، ئەنقەرە ڕەتیدەکاتەوە ئازادی بکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سەڵاحەدین دەمیرتاش؛ 10 ساڵ زیندان و دوور لە کارى سیاسی

Loading related news...