دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، بەرهەمی خوێنی ئاڵی شەهیدانە

پووختەى هەواڵەکە

  • دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: مێژوو و سەروەرییە، ئەمانەتی پیرۆزی سەرۆک مام جەلالە و بەوەفاو یەکدەنگییەوە ئەو ئەمانەتە دەپارێزین.

  • دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: دوێنێ بە یەک دەنگ بڕیارمان دا بەیەکیشەوە بەردەوام دەبین.


لە بڵاوکراوەیەکیدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى، نووسیویەتی، "خوێندنگەی ئازایەتی، نەترسی، پشوودرێژی و برایەتی هەتاسەری، ئەنجامی ڕێباز و میراتی نەبڕاوەی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە".


دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ نووسیویەتی:

  • برایانم کاک بافڵ و کاک قوبادو کاک شاڵاو.

  • هەموو هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

  • ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، بەرهەمی خوێنی ئاڵی شەهیدانە.

  • بەرهەمی وەفاداری و سەربەرزیی سەرکردە مێژووییەکانمانە.

  • بەری ڕەنجی خەباتی کەم وێنە و دوورودرێژی قارەمانانی ئەم ڕێبازەیە.

  • بەرهەمی کارکردنی هاوبەش، هەڵوێستی ڕاستگۆیانە و رەنجی ماندوونه ناسانەیە!".

  • ئەم مێژوو و سەروەرییە، ئەمانەتی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە.

  • لەسەر شانی هەموومان، بەوەفاو یەکدەنگییەوە ئەو ئەمانەتە دەپارێزین.

  • وەک چۆن دوێنێ بەیەک دەنگ بڕیارمان دا بەیەکیشەوە بەردەوام دەبین".

پەیامەکەى دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى، لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ، سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوە، دواى کۆبوونەوەکە بە چەند کاتژمێرێک، بافڵ جەلال تاڵەبانى، پەیامێکى ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەرەنجامى کۆبوونەوەکە و هەڵوێستى حیزبەکەى لە بەرامبەر کۆبوونەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەربڕى و بڕیاریدا لە حکومەت بکشێنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى کۆتاییهات و کەمێکى دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانى پەیامى دەبێت

پەیامى بافڵ جەلال تاڵەبانى

Loading related news...