لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروست بوو؛ هاونیشتمانییان داوای قەرەبوو دەکەن

لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروست بوو؛ هاونیشتمانییان داوای قەرەبوو دەکەن

00:00/00:00
لافاو زیانی بە هاونیشتمانیانی هەولێر گەیاندووە

لە چەند گەڕەکێکی هەولێر لافاو چووە ناو ماڵەکانەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان گەیاند؛ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی ئاوەڕۆ و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگەڕێننەوە.

گەڕەکە زیانلێکەوتووەکان

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاو لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، سەیداوە، فەرمانبەران) و شەقامەکانی 60 مەتری و 100 مەتری کۆبووەوە، بەو هۆیەوە دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێل لەو سنوورانە زیانیان بەرکەوتووە.

نەبوونی ئاوەڕۆ و کاریگەریی پرۆژەکان

بەگوتەی زیانلێکەوتووان، هۆکاری سەرەکیی لافاوەکە نەبوونی ئاوەڕۆیە لە گەڕەکەکانیان کە پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە؛ هاوکات باس لەوە دەکەن دروستکردنی چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک گەڕەکەکانیان ڕێڕەوی ئاوەکەی گۆڕیوە و ئاراستەی ماڵەکانی کردووە.

داواکاریی قەرەبووکردنەوە

زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر داوا لە حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان دەکەن بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن، هاوکارییان بکەن و قەرەبووی ئەو زیانانەیان بۆ بکەنەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە بەریان کەوتووە.

جەبار حسین

Sun Dec 28 2025

Loading related news...