
بەهۆی لەبیرکردنی دانانی ئاوەڕۆ ڕێگەی هەولێر-خەبات دواى نۆژەنکردنەوەى دووبارە هەڵکەندرایەوە.
لە کاتی بارانباریندا ڕێگەکە پڕ دەبێت لە ئاو.
ڕێگەی هەولێر-خەبات دوای زیاتر لە دوو ساڵ، نۆژەنکرایەوە، بەڵام بەهۆی لەبیرکردنی دانانی ئاوەڕۆ دووبارە هەڵکەندرایەوە.
پەیامنێرى کەناڵ8:
لە کاتى بارانبارین ئاوێکى زۆر لە شەقامەکە کۆدەبێتەوە و ئەوەش گرفتى هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست دەکات.
ڕێگەکە شارى هەولێر بە شارەکانى موسڵ، دهۆک و ناوچەکانى دەوروبەرى دەبەستێتەوە و ڕێگەیەکى گەشتیارى و بازرگانییە.
لە دواى نۆژەنکردنەوە و قیرکردنى شەقامەکە دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە شەقامەکە کێشەى ئاوەڕۆى هەیە.
دەبێت دووبارە شەقامەکە هەڵبکەندرێتەوە بۆ ئەوەى ئاوەڕۆى بۆ بکەن.
بەهۆى داخستنى ڕێگەکەشەوە، شۆفێران ناچارن پەنا بۆ ڕێگاکانى دیکە ببنە بۆ ئەوەى خۆیان بگەیەنن بە شارەکانى موسڵ، دهۆک و ناوچەکانى دیکە.
لە ئێستادا کارکردن لە ڕێگەکە ڕاگیراوە بەڵام ئامێرەکانى کارکردن لە شوێنەکە جێهێڵدراون و هیچ وادەیەکیش بۆ تەواوکردنى ڕێگەکە دیارى نەکراوە.