باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە دۆخی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا.
تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرا.
بە گوێرەى ڕاگەیێنروێکى نوسینگەکەى، ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـى تشرینى دووەمى 2026، قوباد تاڵەبانى پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە دۆخی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا.
ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لە بارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق.
بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
ئەوە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانى بەجیا لەگەڵ هۆڵى ڤێر کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان و ئەلێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوەوە.