هەفتەیەکە کادرێکى باڵاى یەکگرتوو لە لایەن پاراستنى پارتى لە هەولێر ڕفێنراوە

هەفتەیەکە کادرێکى باڵاى یەکگرتوو لە لایەن پاراستنى پارتى لە هەولێر ڕفێنراوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • بوخارى جەمیل: بە دواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەین.

  • ئەو کادرەى یەکگرتوو لە هەولێر فەرمانبەربووە لە وەزارەتى تەندروستى.

  • تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.


بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ 8، ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوو، حوسام شێخانى، کادرى باڵاى یەکگرتوو کە پیشەى فەرمانبەرە، لە شوێنى کارەکەى لە لایەن هێزێکى دەزگای پاراستنى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە ڕفێنراوە، هاوکات دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەیدا و تاوەکو ئێستا کەسوکارەکەى نازانن لە کام زیندانە.


کەناڵ8 پەیوەندى بە بوخارى جەمیل کرد:

  • بێ ئاگایی خۆى لە ڕووداوەکە دەربڕی.

  • بوخارى جەمیل: بە دواداچوون دەکەن.

هەر بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست کەناڵ8 کەوتووە، لەسەر ئاستى باڵا، یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان هەوڵى ئازادکردنى کادرەکەى داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵێنى دروست و یەکلاکەرەوەیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە پێنەدراوە.

Loading related news...