مەسروور بارزانى دژى لێدوانێکى خۆى دەوەستێتەوە

مەسروور بارزانى دژى لێدوانێکى خۆى دەوەستێتەوە

00:00/00:00
مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى

پووختەى هەواڵەکە

  • مەسروور بارزانى بەر لە نۆ ڕۆژ لە بەغدادەوە ڕایگەیاند لەسەر بودجە ڕێککەوتوون.

  • مەسروور بارزانى ئەمڕۆ گوتى بەردەوامین لە گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتن.


ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـى تشرینى دووەمى 2026، مەسروور بارزانى لە ڕێوڕەسمى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەیەکى گەشتیارى گوتى ، لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆى بەردەوامن بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانى هاونیشتمانییان لە بودجە گەرەنتى بکەن.


لێدوانى پێچەوانە

  • ئەم گوتەى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەى پارتى تەواو پێچەوانەى گوتەیەکى پێشترى بوو .

  • کە لە پاش کۆبوونەوەى لە ڕۆژى نۆى ئەم مانگە لەگەڵ عەلى زەیدى و شاندى حکومەتى فیدراڵ لە بەغدادەوە گوتبووى:

  • کۆبوونەوەکەیان ئەوەندە بەرهەمداربووە گەیشتونەتە ئەنجام.

  • لەسەر بودجە گەیشتونەتە ڕێککەوتن و مووچە کێشەى بۆ دروست نابێت.

  • لێکتێگەیشتنى باش لەسەر سەرجەم شایستە داراییەکان هاتووەتە ئاراوە.

  • لەسەر بابەتى نەوت ڕێککەوتوون.

  • هەرێمى کوردستان هاوبەش و هاوکارى حکومەتى فیدراڵ دەبێت بۆ زیادکردنى بەرهەمى نەوت لە هەموو عێراق دا.

پاش گەڕانەوەى مەسروور بارزانى لە بەغداد پەرلەمانتارانى خودى حیزبەکەى خۆى لە بەغداد ڕایانگەیاند، ڕێکەوتن نەکراوە و کێشەکان گەڕاونەتەوە خاڵى سفر.

کێشەکانى هەولێر و بەغداد لە بودجە هەر لە کەمکردنەوەى ڕێژەى دانیشتووان، بەهەمیشەیینەکردنى گرێبەستەکان، دانەمەزراندنى سێ یەکەمەکان و دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان، نەناردنى بودجەى وەبەرهێنان و دابیننەکردنى بودجەى پێشمەرگە لە بودجەى سیادى خۆى دەبینێتەوە و مەسروور بارزانى لە بەغداد هیچ ئاماژەیەکى بە چارەسەرکردنى ئەم کێشانە نەدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

مەسروور بارزانی هۆشداری لە دابەشکردن دەدات و لە سلێمانیش کەمپینی بە هەرێمکردن دەستپێدەکات

Loading related news...