پارتی دەم: پیشاندانی وێنەی دوو ئیدارەیی دڵتەنگی کردین

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بەبێ سازان بەردەوامە.

  • لەسەر ئاستى ناوخۆى کوردستان و وڵاتانى جیهان کاردانەوەى لێکەوتەوە.

  • پارتی دەم داوا دەکات یەکێتیی و پارتی دابنیشن و بسازێن.

  • لە کاردانەوەى بڕیارە تاکلایەنەکەى پارتی، یەکێتى بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە.


تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەکەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی، لەبارەی ژمارەیەک مژارەوە دوا، لەنێویاندا باسی دۆخی هەرێمی کوردستانی کرد.


تونجەر باکرهان:

  • لە ماوەی ڕابردوودا بەشداریی دیداری مێریمان لە هەرێمی کوردستان کرد.

  • باڵاترین بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی زۆر باشیان خستەڕوو. وتار و وێنەکان بوونە جێگەی خۆشحاڵیی کورد.

  • پاش ئەوە پەرلەمان دوای ماوەیەکی درێژ بۆ یەکەمجار کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ بەشدارنەبوون.

  • دواتریش یەکێتیی کشانەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

  • پاش ئەمە جارێکی دیکە مەترسی دوو ئیدارەیی هاتە ئاراوە.

  • کاتێک دەڵیین دوو ئیدارەیی، لەسەرەتای 2000ـەکانیشدا هەمان کێشە هەبوو. کورد ناتوانێت خۆی یەکبخات و گەورەترین بەڵاکانیش کە بەسەرماندا هاتووە، بەشێکی لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام لە 2006دا هەردوولا ڕێککەوتن.

  • بە نیگەرانییەوە چاودێریی مەترسیی دوو ئیدارەیی دەکەین و نیگەرانین لەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە.

  • ناتوانم بەشێوەیەک لە شێوەکان قبوڵی شتێکی وابکەم.

  • بۆ ئەوەی لەم دۆخە نیگەران بم، پێویست ناکات لە هەولێر لەدایکبووبم و لە سلێمانی و هەڵەبجە بژیم.

  • ئێمە دەمانەوێت لەوێ شیرازەیەک و هاوبەشییەک هەبێت.

  • گلەییەکی دڵسۆزانە و بانگەوازێکی کراوەمان بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکێک لە مەترسیدارترین قۆناغەکانی مێژوودا تێدەپەڕێت. هاوسەنگییەکانی هێز دادەڕێژرێنەوە. ئەو پرسانەشی پەیوەندییان بە ئایندەی کوردەوە هەیە، جارێکی دیکە خراونەتەوە سەر مێز و شێوەیان گرتووە.

تونجەر باکرهان ئاماژەی بەوەشکرد، جیابوونەوە کورد بەهێز ناکات بەڵکو بە پێچەوانەوە کورد کە لە ناوخۆدا لاوازبێت، هێزی دانوستانی لەگەڵ بەغداد لاوازتر دەبێت و گوتی: "ئێمە وەک پارتی دەم پشتیوانیی لە یەکڕیزیی نیشتمانیی کورد دەکەین".

باسی لەوەشکرد، لە 2006دا یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون و ڕێگەی هاوبەشیان دۆزیوەتەوە. بەڵام ڕەنگە دۆخی ئەمڕۆ وەک 2006 نەبێت و هەلومەرجی ڕێککەوتن گۆڕابێت، بەپێویستی زانی ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دوکەڵى ئاگرى بڕیارە تاکلایەنەکەى پارتى لە بەغداد بەرز دەبێتەوە

ڤیکتۆریا تایلۆر: ئیدارەی ترەمپ وەک ئیدارەکانی پێشوو گرنگی بە هەرێمی کوردستان نادات

محەمەد عەلی

Sat Nov 07 2026

Loading related news...