باخەوانانی شاری شنۆ بەرهەمی سێوی ئەمساڵیان بۆ ساغ نابێتەوە

باخەوانانی شاری شنۆ بەرهەمی سێوی ئەمساڵیان بۆ ساغ نابێتەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • باخەوانێک: تێچووی بەرهەمهێنانی سێوەکانمان لە قازانج زیاترە.

  • بۆ ئەمساڵ پێشبینی بەرهەمهێنانی 200 هەزار تۆن سێو لە باخەکانی شنۆ دەکرێت.


بەرهەمی ڕەنج و ماندبوونی ساڵێکی جووتیارانی شاری شنۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە درێژایی ڕێگاکە ڕۆکراوە. سێوە زەرد و سوورەکانی شنۆ، ساڵانێک لە شارە گەورەکانی ئێرانەوە کڕیارانی بۆ لای خۆی کێش دەکرد، بەڵام ئێستا باخەوانەکان دەڵێن قازانج سەری مایەی خواردووە.


نەبوونى پاڵپشتى و نیگەرانى جوتیاران

  • باخەوانان و بازرگانانی شنۆ سنورداربوونی هەناردە و نەبوونی پشتگیری پێویستیی حکومەت بە هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەی سێوی شارەکەیان دەزانن.

  • دەڵێن: ئەمساڵ کەمترین بازرگانی بە سێو کراوە.

  • بە گوێرەی دامەزراوەی کشتوکاڵی شاری شنۆ چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی سێوی ئەمساڵیان بگاتە 200 هەزار تۆن.

  • بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەمەکە 20٪ زیادیکردووە.

  • بۆ ئەمساڵ کارخانەکان بۆ هەر کیلۆیەک سێو تەنیا 9 هەزار تمەن دەدەن بە بازرگانەکان.

  • بازرگانەکانیش بە شەش و حەوت هەزار تمەنە لە باخەوانەکان دەکڕن.

  • باخەوانەکان دەڵێن، بۆ هەر کیلۆیەک 50 هەزار تمەن لەسەریان دەکەوێت.

  • جگە لەوەی کەشوهەوای ساردی ئەمساڵ کاری کڕیکارانیشی قورستر کرد.

بەرهەمی ساڵانەی سێوی باخەکانی شنۆ لە نێوان 150 بۆ 200 هەزار تۆنە، بەشێکی لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەشێکی دیکەشی هەناردەی وڵاتانی عێراق، ئۆزبەکستان و پاکستان دەکرا.

سامیا حەسەن

Mon Nov 02 2026

Loading related news...