لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەهای دینار کاریگەریی کردووەتە سەر بازاڕی زێڕ

لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەهای دینار کاریگەریی کردووەتە سەر بازاڕی زێڕ

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • بانکی یو بی ئێس: ئۆنسەیەک زێر لە ساڵی داهاتوودا دەگاتە پێنج هەزار دۆلار.

  • نرخی یەک لیرەی ڕەشادی چاپی دوبەی840 دۆلارە.

  • فرۆشیارێکی زێڕ: کیلۆیەک زێڕ نزیکەی هەشت هەزار دۆلاری لێکەمبووەتەوە.

  • فرۆشیارێکی زێڕ: بەهای دینار کاریگەریی کردووەتە سەر بازاڕی زێڕ.

  • گوتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: ئێستا کاتی کڕینی زێڕ و زیوە.

  • لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەهای دینار کاریگەریی کردووەتە سەر بازاڕی زێڕ.


شاشەی بۆڕسەی جیهانیی ئەمجارە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ بازاڕی کانزا گرانبەهاکان پێبوو زێڕ و زیو، تووشی دابەزینێکی بەرچاوی نرخ بوون، ئەم دابەزینە خێرا سنوورەکانی بڕی و ڕاستەوخۆ تابلۆی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕى.


سێ کووچکەى فشار

  • هەڵکشانی نرخی نەوت.

  • ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

  • هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر سەکۆی باینانس.

  • بوونەتە سێکوچکەی فشار و نرخی زێڕ و زیویان بەرەو خوارەوە پاڵناوە.

  • لە یاسای بازاڕدا، دابەزینی نرخ هەمیشە زەنگی زیادبوونی خواست و جموجۆڵی کڕیارانە.

  • لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دیمەنەکە پێچەوانەیە.

  • هەرچەندە زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزان بووە.

  • کەچی بازاڕ سستتر و بێدەنگتر دەردەکەوێت.

  • دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

  • ڕێگرە لەوەی کڕیارانی ناوخۆ سوود لەم داشکانە جیهانییەی زێڕ وەربگرن.

لە زمانی بازرگانیدا، کاتێک نرخەکان دادەبەزن، باشترین کاتژمێرە بۆ کڕین و چاندنی تۆوی قازانج بۆ داهاتوو
بەڵام بە گوتەی پسپۆرانی بوارەکە، لە بازاڕێکی پڕ لە گۆڕانکاریی خێرا و ناڕووندا، مامەڵەکردن لەگەڵ زێڕ و زیو پێویستی بە وریاییەکی زۆر هەیە.

لە نێوان هاوکێشە ئاڵۆزەکانی بۆڕسەی جیهانی و ناجێگیریی بەهای دینار لە ناوخۆدا، بازاڕی زێڕ و زیو لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی چاوەڕوانیدایە، لەم دۆخەدا کڕیاران بە وریاییەوە هەنگاوەکانی داهاتووی بازاڕ دەخوێننەوە.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان:

زێڕى عەیار 24: 1.077.000 دینار.

زێڕى عەیار 21: 943.000 دینار

زێڕى عەیار: 18 808.000 دینار

1 لیرەى ڕەشادى چاپى دوبەى: 840$

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕو زیو دابەزینی تۆمارکرد

کەناڵ8

Mon Nov 02 2026

Loading related news...