پێنج پڕۆژەی نوێ؛ چەمچەماڵ خۆی بۆ وەرزی بارانبارین و مەترسییەکانی لافاو ئامادە دەکات

پێنج پڕۆژەی نوێ؛ چەمچەماڵ خۆی بۆ وەرزی بارانبارین و مەترسییەکانی لافاو ئامادە دەکات

00:00/00:00
دیمەنێکی گشتیی چەمچەماڵ بە ئاسمانەوە

پووختەی ڕاپۆرتەکە

بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لافاو 15 بەربەستی ئاوی لە چەمچەماڵ دروستکراون

705 ملیار دینار لە پارەی هاوکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە چەمچەماڵ ماوەتەوە

پلان دانراوە بۆ دروستکردنی 5 پڕۆژەی ستراتیژی و پۆندێکی گەورە لە سنوورەکە


دەزگا پەیوەندیدارەکانی سنووری چەمچەماڵ کارەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ نەهێشتن و ڕێگەگرتن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە وەرزی دابارینی ئەمساڵدا و لەو پێناوەدا چەندین هەنگاویان ناوە.


مەترسییەکانی لافاو

  • کارکردنی تیمەکان بۆ رەواندنەوەی مەترسییەکان و لابردنی مەترسییەکانی لافاو لە چەمچەماڵ بەردەوامە.

  • بۆ گۆڕینی ڕێرەوە ئاوییەکانى دوای لافاوەکەش تاوەکو ئێستا 15 بەربەستى ڕێرەوە ئاوییەکان پاککراونەتەوە.

  • ئەو پۆندەش کە لافاوێکی زۆری لێوە تێپەڕبوو بۆ شارۆچکەکە لەمساڵدا زیاتر لە 150 بارهەڵگر خۆڵ و خاشاکی لێدەرهێنراوە.

  • بەوەش بە تێکڕا 8کم ڕێڕەوی ئاوی نوێ دروستکراون و پاککراونەتەوە و ئەوکارانەش لەسەر ئەرکی کۆمپانیاکان و پارەی قەرەبووی چەمچەماڵ جێەبجێکراون.

  • لەو پارەیەی ساڵی ڕابردوو بۆ هاوکاری چەمچەماڵ کۆکرایەوە نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دیناری ماوەتەوە.

  • بڕیاردراوە پێنج پرۆژەی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى لافاو لە سنورەکە دروستبکرێت، لەناویاندا پۆندێک کە تواناى گلدانەوەى 350 هەزار مەتر سێجا ئاوى هەیە.

  • ئەگەرچی هێشتا پرۆژە ستراتیژییەکان بەپارەی هاوکارییەکان دروستنەکراوە، بەڵام وەک بەرپرسانی ناوچەکە باسیدەکەن لەئێستاوە ناوچەکە ئامادەیە بۆ هەر دۆخێک کە دێتە پێشەوە.

  • بە دروستکردنی ئەم پرۆژانەش بۆ چەندان ساڵی دیکە چەمچەماڵ لە مەترسی لافاو دەپارێزێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هۆشدارییەکانی لافاو و حکومەتێکی بێباک; کەناڵ8 مەترسییەکان ئاشکرا دەکات

کەناڵ8

Mon Nov 02 2026

Loading related news...