زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی راکان جبووری

راکان جبوورى، پارێزگارى پێشووى بە وەکالەتى کەرکوک
راکان جبوورى، پارێزگارى پێشووى بە وەکالەتى کەرکوک

دیلان غەفوور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکوک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕیی شارەکە دەستگیرکرا.

دیلان غەفوور باسی لەوەشکرد، راکان جبووری دەیان دۆسیەی دیکەی لەسەر جوڵێندراوە لەوانە، هاوکاریکردنی تورکیا، گەندەڵی لە پارەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش، کڕینی ئۆتۆمبێل بە نایاسایی و لەکارلابردنی ژمارەیەک فەرمانبەرێک.

هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، راکان جبووری لەسەر دوو دۆسیەی سەرەکی دەستگیرکراوە کە ئەوانیش، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕیی و هاوکاریکردنی تورکیان.

هیوا حسێن

Mon Apr 21 2025

Loading related news...