
کۆلێجی پزیشکی ڤێترنەریی زانکۆی سلێمانی بە هاوکاریی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانستیی خۆی بەڕێوەبرد
د. عوسمان جەلال، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان جەختی لەسەر ڕۆڵی پزیشکی ڤێتەرنەری کردەوە، وەک پایەیەکی بنەڕەتی لە پاراستنی تەندروستیی گشتی، سەلامەتیی خۆراک و ژینگە، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان و کەرتی تایبەت
پزیشکانی ڤێترنەری ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە پاراستنی تەندروستیی گشتی کۆمەڵگە، لەڕێی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان، واتە ئەو نەخۆشییانەی لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، پاراستنی ژینگە و سامانی ئاژەڵ
ڕاگری کۆلێجی پزیشکی ڤێترنەری، ڕایگەیاند: بەڕێوەچونی ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو بەهێزکردنی هەماهەنگیی زانستی و ئەکادیمی، ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان، و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییە ڤێترنەرییەکان
ئەم کۆنفڕانسە زانستییە بە ئامادەبوونی پ.د. کۆسار محەممەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، پ.د.نادیە عەبدولکەریم، ڕاگری کۆلێجی پزیشکی ڤێتەرنەری، کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، نوێنەرانی لایەنە حکومی و بیانییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، توێژەران و خوێندکاران ساز کرا
پ.د. عوسمان جەمال، سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس ئامانجەکانی کۆنفرانسی لە کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گفتوگۆکردنی بابەتی زانستی و بەرزکردنەوەی کوالیتی فێرکردن و توێژینەوەکان ڕوونکردەوە
ئەم کۆنفڕانسە چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی لەخۆگرتبوو، لەوانە: لە خستنەڕووی دواین توێژینەوە و دۆزینەوە زانستییەکان لە بواری پزیشکی ڤێترنەریدا، بەرگریکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، مسۆگەرکردنی کوالێتیی خۆراک و بەردەوامیی ژینگەیەکی تەندروست، لەگەڵ دروستکردنی پردی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان زانکۆکان و سەندیکاکان و کەرتی تایبەتدا
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د.دییە ڕێبوار: پێکوتەی ڤایرۆسی هاریی سەگ دوای گەستن گرنگترین بەشی چارەسەرە | CHANNEL8

