
دوو ساڵ بەسەر کوژرانی یەحیا سنوار تێدەپەڕێت.
سنوار ڕۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە غەززە کوژرا.
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، سنوار بە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس دیاریکرا.
یەحیا سنوار بەیانی ڕۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە پێکدادانێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی سوڵتان لە غەززە کوژرا.
لە کاتی هێرشی حەماس بۆسەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی هاوسنووری غەززە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بووە.
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، سنوار بە سەرۆکی حەماس دیاریکرا.
یەحیا سنوار، ساڵی1962 لە کەمپێکی ئاوارەکانی خان یونس لە باشووری غەززە لە دایکبووە.
لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری موجدەل عەسقەلانە.
لە ساڵی 1948ەوە ئاوارە بوون لە کەمپەکانی غەززە نیشتەجێ بوون.
یەحیا سنوار بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبیدا هەبووە.
ساڵی1985 دەزگای ئاسایش و بانگەوازی دامەزراندووە.
ئەرکی دەزگاکە ئاشکراکردن و سزادانی ئەو کەسانە بووە، کاریان بۆ ئیسرائیل کردووە.
سنوار ساڵی1989 لە لایەن دادگایەکی سەربازی ئیسرائیلەوە، بە تۆمەتی کوشتنی چوار فەڵەستینی کە کاریان بۆ تەلئەڤیڤ کردووە، چوار سزای هەتاهەتایی و سزایەکی دیکەی 25 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ساڵی2011 یەحیا سنوار لە پڕۆسەیەکی ئاڵوگۆڕدا و لەگەڵ هەزار و 26 دەستگیرکراوی دیکەی فەڵەستینى، لە بەرامبەر ئازادکردنی سەربازێکی ئیسرائیلی بەناوی گلعات لاى حەماس شالێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکران.
حەماس بەفەرمی کوژرانی یەحیا سنواری راگەیاند
وەزیرێکی ئیسرائیلی داوای سووتاندنی تەرمی یەحیا سنوار دەکات؛ داواکە تاتوێ دەکرێت