
دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێکرا.
گفتوگۆ لە بارەى دەربازوون لە دۆخى چەقبەستووى هەرێمى کوردستان کرا.
بە گوێرەى ڕاگەیێنروێکى نوسینگەکەى قوباد تاڵەبانى لەگەڵ هۆڵى ڤێر کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لە بارەى هەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە دۆخى چەقبەستووى هەرێمى کوردستان کراوە.
لە بارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆکرا.
چۆنییەتی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
هاوکات پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمى کوردستان تاتوێکرا.
هەرێمى کوردستان لە چوارى ئەم مانگەوە کەوتووەتە دۆخێکى چەقبەستوو، لەپاش کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، تیمى یەکێتى لە حکومەتى کاربەڕێکەر کشانەوە، ئێستا سەرەڕاى بەسەرچوونى تەمەنى یاسایی حکومەت بۆ زیاتر لە دووساڵ لایەنێکى سەرەکى پێکهێنەرى حکومەت کشاوەتەوە، حکومەت بووەتە حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى.