
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند هاوڕێیەک دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سیانی دیکە برینداربوون
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە کەرکوک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک دروستبووە کە هاوڕێی یەکدی بوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕ و دەمەقاڵێکان تەشەنەی سەندووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، پۆلیسی کەرکوک بکەرانی رووداوەکەی بۆ ئاشکرابووە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.