
ماوەى سەرۆکایەتییەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆچبەران و ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ئەمریکا بژین، کەمترین دەرفەتى تێدا بووە، بەهۆى ڕێکارە توندەکانى ئیدارەکەیەوە چوونى کۆچبەران 90% کەمیکردووە.
کۆشکی سپی لە تۆڕی ترووس گرافیکێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا لە ساڵانی 2001 بۆ 2026 خراوەتەڕوو، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پێدەچێت ئەمساڵ نزمترین ئاستی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا تۆماربکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکەی کۆشکی سپی، لە ماوەی ئەو 25 ساڵەدا، زۆرترین ڕێژەی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا ساڵی 2024 تۆمارکراوە، کە 100 هەزا و 34 کۆچبەر بوون، ساڵی دواتر 2025 ئەم ڕێژەیە بۆ 38 هەزار و 102 کۆچبەر دابەزیوەو ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 258 کۆچبەر ڕوویان لە ئەمریکا کردووە.
دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا بەڵێنی بە دەنگدەرانی هاتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتەکە ڕابگرێت، دوای دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی بە توندی کاری لەسەر ئەم پرسە کردووە، نەک هەر هەوڵیداوە هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی ڕابگرێت، بەڵکو چەندین پەنابەریشی دیپۆرت کردەوە.
پاپای ڤاتیکان داوا لە ئەورووپا و ئەمریکا دەکات کۆچبەران بپارێزن
دادگای باڵای ئەمریکا ژمارەیەک بڕیاری بۆ سنووردارکردنی کۆچبەریی دەرکرد
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا 70 ملیار دۆلاری بۆ پلانەکەی ترەمپ لە دژی کۆچبەران پەسەند کرد





