
تۆم باراک نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا لە تۆڕی ئێکس، وێنەیەکی خۆی و ستیڤ ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردووەتەوە و ستایشی دەکات و دەڵێت، ڤاگن شارەزاییەکی قووڵی لەسەر عێراق و ناوچەکە هەیە.
هەر لە بەغداد، تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، یەکەم دیداری لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، سەردانەکەى پێشتریشى هەر وا بوو.
سەردانەکەى باراک دواى سێ ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز دێت، کە تێیدا سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایان کردبوو، تۆم باراک فشاری دروست کردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیای "تی ئای کاپیتاڵ" (TI Capital) بەشداری لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک-بانیاسدا بکات.
ئەم کۆمپانیایە لەلایەن زیاد غەندورەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە هاوبەشێکی کۆنی بازرگانیی تۆم باراکە.
تۆم باراک: دوای 23 ساڵ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەواوکرا