ماددەیەکی قەدەغەکراوی چارەسەری ددان دەستی بەسەردا گیرا

پووختەى هەواڵەکە

  • ماددەکە لە پشت بارێک خەڵوز بە نهێنی شاردراوەتەوە.

  • بەکارهێنانى ئەو ماددەى چارەسەرى ددانە قەدەغەیە.


لە دەروازەیەکی سنووری عێراق، لە پشت بارێکی بارهەڵگرەوە کە خەڵوزی گواستووەتەوە، دەرمانێکی قەدەغەکراوی چارەسەرکردنی ددان ئاشکرا کراوە و ڕێگری کراوە لە هاوردەکردنی چونکە بەکارهێنانی قەدەغەیە.


دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق

  • لە دەروازەی سنووری زرباتییە لە پاش پشکنینی تیمەکانیان و بنکەی گومرگی.

  • دەستیان گرتووە بەسەر بارێک کە هەڵگری خەڵوزی بژارندن بووە.

  • بەڵام لە پشتییەوە بە نهێنی ماددە و چارەسەری پزیشکی شاردراوەتەوە.

  • ئەو ماددە پزیشکییە بەکاردێت لە چارەسەرکردنی ددان و هاوردەکردنی قەدەغەکراوە.

بە گوێرەی دەستەی دەروازە سنوورییەکان پەڕاوی لیکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕەوانەی پۆلیسی گومرگی کراوە بۆ نیشاندانی بە دادوەر و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بەرپرسێک: دەروازەى شەیب نەکرێتەوە میسان لە عێراق دادەبڕین

Loading related news...