هاتوچۆى هەرێمى کوردستان: ژمارە نادەین بە ئۆتۆمبیلى بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو

دانیار فاروق43 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • هاتوچۆى هەرێمى کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە ژمارە بدەن بە ئۆتۆمبیلى بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو.

  • هاتوچۆى هەرێم: ئەو دەنگۆیانەى لە هەندێک میدیادا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

  • هاتوچۆى هەرێم: ئەم دەنگۆیانە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆوە نیە.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، بەڕێوەبەرایەتى گشتیی هاتوچۆى هەرێمى کوردستان، جەختدەکاتەوە کە تاکە لایەنی فەرمی تۆمارکردن و پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییەکانی بواری هاتوچۆ دەبێت لە هەرێمی کوردستان.


ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکارەکانى هاتوچۆ

  • ئەرکی هیچ دامەزراوەیەکی دیکە نیە ڕێکار بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دابنێت بە هیچ ناوێک و لەبەر هیچ هۆکارێک.

  • هەر ئۆتۆمبێلێک بە فەرمی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تابلۆی یەکێک لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی پێ نەدرابێت یان هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی عێراق یان تابلۆی بیانی فەرمی نەبێت، بە بێ تابلۆ هەژمار دەکرێت.

  • ئەو ئۆتۆمبێلە بکەوێتە بەرچاوی تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە، کەوا هاتوچۆى هەرێمى کوردستان، بڕیاریداوە، تابلۆ (پلێت) بۆ 15 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمى کوردستان ئەنجامبدات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لە سلێمانی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا و دەنگبەرز قەدەغە دەکرێت

Loading related news...