هاتیمئۆغوڵڵاری: تورکیا و پەکەکە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکەن

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) فۆتۆ: AA
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) فۆتۆ: AA

پووختەی هەواڵەکە

  • هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایگەیاند، ژمارەیەک سیاسیی دەبنە ئەندامی لیژنەکەی ئۆجەلان.

  • هاتیمئۆغوڵڵاری دەشڵێت، پێویستە دەستبەجێ یاسای پڕۆسەی ئاشتی بچێتە بواری جێبەجێکردن.


تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایدەگەیێنێت، لەو لیژنەیەی ئۆجەلانی تێدایە، ژمارەیەک سیاسەتمەداریش دەستبەکاردەبن و ئاماژە بەوەشدەکات، تورکیا و پەکەکە ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکەن.



پاش ئەوەی پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و هێزەکانی لە باکووری کوردستان و نزیک لە تورکیا کشاندەوە، ئێستا چاوەکان کەوتووەنەتە سەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بکرێت.

بۆ ئەوەی یاسای پڕۆسەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن و ئەندامانی پەکەکە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، پێویستە لەو کۆبوونەوەیەدا چەکدانانی پەکەکە پشتڕاستبکرێتەوە.

لەو بارەیەوە هاتیمئۆغوڵڵاری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دەڵێت:

  • پێویستە ئەنجوومەنەکە لەوە زیاتر چاوەڕێ نەکات و بەپەلە کۆببێتەوە.

  • پێویستە یاسای پڕۆسەکە جێبەجێبکرێت، بۆ ئەوەی قۆناغی دووەم دەستپێبکات.

  • دەوڵەت و پەکەکە ئامادەکارییان کردووە، بەتایبەت بۆ گەڕانەوەی ئەو گرووپە 30 کەسییەی چەکەکانیان سووتاند.

  • هاوکات ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی گرووپێکی دیاریکراو لە ئەورووپاوە دەکرێت.

  • لە زیندانەکاندا نزیکەی چوار هەزار زیندانییکراوی سیاسی هەن و داواکاریی ئەم کەسانە ئەوەیە یاسای پڕۆسەکە جێبەجێبکرێت و ئازاد بکرێن.

سەبارەت بە لیژنەی ئاشتی و بەسیاسیکردن کە عەبدوڵا ئۆجەلان هەماهەنگیکاری دەبێت هاتیمئۆغوڵڵاری دەڵێت، پارێزەرانی ئۆجەلان، بەشێک لە کەسایەتیی سیاسییەکان و چەند کەسێک لەو کەسانەی ناچاربوون ڕوو لە دەرەوەی تورکیا بکەن، لە لیژنەکەدا دەستبەکار دەبن.

سەبارەت بە پڕۆسەکەش هاتیمئۆغوڵڵاری دەڵێت، وا دەبینرێت پاش کۆبوونەوەکانی دەوڵەت و قەندیل، بەرەوپێشچوون دروستبووە و ئەو وەستانە نەماوە لە پڕۆسەکەدا هەبوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێریی پڕۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد

محەمەد عەلی

Wed Nov 18 2026

Loading related news...