کامێراکانى هاتوچۆ لە شەقامى بازنەیی مەلیک مەحموود دەگۆڕدرێن.
سیستمى کارکردنى کامێراکان لە سەنتەرى شار یەک خاڵ دەبێت.
کامێراى مۆدێرن دادەنرێت.
بەتەواوى تیژڕەوى شەقامەکە کۆنترۆڵ دەکات.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ژمارەى کامێراکان لە شەقامى بازنەیی مەلیک مەحموود، ئێستا 17 کامێرایە و سەرجەمیان لادەبرێن و لە هەر ئاڕاستەیەکى شەقامەکە 20 کامێرا دادەنرێت.
دەرکەوتووە، لە لایەن کۆمپانیایەک دەستکراوە بە دانانى کامێراى نوێ و مۆدێرن.
بە مەبەستى چاودێرى تیژڕەویى شۆفێران لەسەر شەقامى بازنەیی مەلیک مەحموود.
کامێراکان زیاتر لەو شوێنانە چڕدەکرێنەوە کە ڕووداوى هاتوچۆى زۆر تێدا ڕوویداوە.
لە نێوان پردى کۆبانێ بۆ شارى گۆیژە.
پاش تەواوبوونى ئەم پرۆژە نوێیە، کە لە هەر ئاڕاستەیەک 20 کامێرا دادەنرێت.
بە تەواوى خێرایی شەقامەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
سەرجەم ئەو کامێرایانەى کە دادەنرێن دەبێتە 40 کامێرا.
پاشان کامێرا کۆنەکان ژمارەیان 17 کامێرایە.
لە شۆستەى ناوەندى شەقامەکە لە ناو بۆکسدان، کۆدەکرێنەوە و لادەبرێن.
خێرایی شەقامەکە وەک خۆى دەمێنێتەوە.
60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و زیاد ناکرێت.
ئێستا لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى سەرجەم ڕێگا دوو ئاڕاستەکانى سلێمانى- دووکان، سلێمانى- چەمچەماڵ، سلێمانى- هەڵەبجە بە کامێراى چاودێرى تیژڕەوى، چاودێرى دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆماردەکرێت.
کامێراکانى چاودێرى تیژڕەوى لە شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود دەگۆڕدرێن

