
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: کۆتایى مانگ بەگوێرەى کاتژمێر نرخى کارەباى مۆلیدە دیاریدەکەین.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: پێشەکی هیچ پارەیەک لە هاوڵاتیان وەرناگرین.
ئارام ڕەحیم، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە ئێستادا نرخى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان دیارى ناکەن و لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30ـى مانگ، هەرکاتێک کارەباى نیشتمانیى 24 کاتژمێرى گەڕایەوە، دانیشتن دەکەن و نرخ دیارى دەکەن.
ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، کارەباى 24 کاتژمێرى نەگەڕایەوە، کاتژمێرەکانى کارپێکردنى مۆلیدەکان وەردەگرن و ڕۆژى 30ـى مانگ نرخى ئەمپێرى مۆلیدەکان دیارى دەکەن.
وەرگرتنى پارەى پێشەکیمان لابردووە، چونکە بەشێک لە مۆلیدەکان دواى نەمانى کارەباى نیشتمانى، دوو ڕۆژ کاریان بە مۆلیدەکان نەکردووە و دواکەوتوون، ناکرێت وەک ئەو مۆلیدانەى کاریان کردووە، پارە وەربگرن.
ڕۆژى 8ـى تشرینى دووەمى 2026، هێرشکرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا و کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباش کەمکرانەوە.
دواتریش وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی كارەبا و بەزووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
