پەیامنێرى کەناڵ8: یەکەم فەوجى پۆلیسی فیدڕاڵى بەرەو ناوچەى جورفولسەخر بەڕێکەوت

پەیامنێرى کەناڵ8: یەکەم فەوجى پۆلیسی فیدڕاڵى بەرەو ناوچەى جورفولسەخر بەڕێکەوت

00:00/00:00
شارۆچکەى جورفولسەخر

پووختەى هەواڵەکە

  • حەشدى شەعبى: ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕى هێزەکانمان لە جورفولسەخر دەستپێدەکات.

  • بڕیاربوو کاتژمێر 6:00ـى بەیانى ئەنجام بدرێت بەڵام چەند کاتژمێرێک ئۆپراسیۆنەکە دواخرا.


دواى ئەوەى بە فەرمانى عەلى زەیدى بارەگاى فەرماندەیی جورفولسەخر پێکهێنرا و بڕیاربوو کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بچنە نێو جورفولسەخر، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە چەند کاتژمێرێک دواخرا.


زانیارییەکان لاى کەناڵ8

  • لە دواى کاتژمێر 8:30 خولەکى بەیانى ئەمڕۆوە یەکەم فەوجى پۆلیسی فیدڕاڵى بەرەو ناوچەى جورفولسەخر بەڕێکەوتووە.

  • سەرچاوەیەک لەناو کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق: هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک لە جورفولسەخڕ ناکشێنەوە.

  • بەڵکو بە گوێرەى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەت، کۆنتڕۆڵی ناوچەی زیاتریش دەکەن.

  • بە هیچ شێوەیەک هێزەکانیان لەو شارۆچکەیە ناکشێنەوە.

  • ئەو هێزە هاوبەشەی بڕیارە بێتە ناوچەکە، تەنیا بۆ پاڵپشتییە و نایەنە ئەو ناوچانەی هێزەکانی حیزبوڵای تیادایە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی هەینی، هێزە عێراقییەکان دۆسییەی ئەمنیی جورفولسەخر دەگرنەئەستۆ، چەکدارانی حیزبوڵاش لە ناوچەکە دەمێننەوە، بەڵام بەرپرسیارێتیی ناوچەکەیان لەدەستدا نامێنێت.

پێشتریش ئەبو تاڵب سەعیدی، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، وەک پێشتر گوتویانە، مەگەر بەسەر جەستەیاندا تێپەڕن و ناوچەکە چۆڵ بکەن.

هاوکات ئەمنیداری حیزبوڵای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، گرفتەکان سەبارەت بە جورفولسەخڕ لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵات، بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەن.

ئەبوحسێن حمێداوی، داوای لە چەکدارانی حیزبوڵا کرد، چیدی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا نەمێننەوە و دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

حیزبوڵا بۆ کەناڵ8: لە جورفولسەخر ناچینە دەرەوە

جەبار حسین

Fri Nov 20 2026

Loading related news...