ئەحمەد حاتەم: سبەی ڕێکارەکانی کردنەوەی ڕێگەکان دەستپێدەکات.
ئەحمەد حاتەم: ژیان لەم سنوورە ئاسایی دەبێتەوە.
عودەی عەبدولئیمە: لیواکانی حیزبوڵا بەشێکی دانەبڕاوی حەشدی شەعبین.
عودەی عەبدولئیمە: دۆسیەی جورفولسەخر بۆ هەتاهەتاییە داخرا.
حامید ئەلحسێن: فەوجێکی تایبەت بۆری نەوتی جورفولسەخر دەپارێزێت.
سەباح نوعمان: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە.
سەباح نوعمان: ئاڵوگۆڕی هێزەکان کارێکی ئاساییە.
سەباح نوعمان: قۆناغی خزمەتگوزاری لە جورفولسەخر دەستپێدەکات.
ئەحمەد حاتەم، فەرماندەی بارەگای کۆنتڕۆڵی جورفولسەخر ڕایگەیاند، لەکاتژمێری 6ـى بەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە، بارەگای کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، ئالوگۆڕی هێزەکان دەستیپێکردووە و لە سبەی ڕۆژى شەممەوە، دەستدەکرێت بە کردنەوەی ڕێگە سەرەکییەکان.
دوو لیوای حەشدی شەعبی.
لیوایەکی پۆلیسی فیدڕاڵی.
لیوایەکی سوپا.
ئەرکی خۆیان لە جورفولسەخڕ جێبەجێ دەکەن.
ئاڵوگۆڕی هێزەکان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.
بە گوتەی ئەحمەد حاتەم، سبەی دەستدەکرێت بە کردنەوەی پردی فازڵییە بە ئاڕاستەی پارێزگای کەربەلا و لە قۆناغەکانی داهاتوودا ژیان ئاسایی دەکرێتەوە.
هاوکات هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، عودەی عەبدولئیمە موسحەب، جێگری فەرماندەی بارەگای کۆنتڕۆڵی لە جورفولسەخڕ بۆ کاروباری حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لیواکانی کەتیبەکانی حیزبوڵا، بەشێکی دانەبڕاوی دەستەی حەشدی شەعبین، دەشڵێت، هەموو ئەوانەی هەوڵی ئاژاوەگێڕییان دەدات بێدەنگ کران و دۆسیەی جورفولسەخڕ بۆ هەتاهەتایە داخرا.
جێگری فەرماندەی بارەگاکی کۆنتڕۆڵ جەختیلەوە کردەوە، لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا ئەرکەکەیان جێبەجێ دەکەن، هاوکارییەکی تەواو لە نێوان تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە.
پاشان سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی هێزەکان لە تەواوی سوپاکاندا کارێکی ئاساییە و زەیدی هەموو پشتیوانییەک پێشکەش بە بارەگای کۆنتڕۆڵ جورفولسەخر دەکات. گوتیشى “دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە، قۆناغی ئەمنی دەستپێدەکات”.
هاوکات، فەریق ڕوکن حامید ئەلحسێن، فەرماندەی پۆلیسی وزەی عێراق ڕایگەیاند، فەوجێکی پۆلیسی مغاویر، ئەرکی پاراستنی بۆری نەوت لە جورفولسەخر دەگرێتە ئەستۆ، گوتیشى، لە ئەمڕۆوە ئەو هێزە لە ناوچەکە دەستبەکار دەبێت.
فەرماندەی پۆلیسی وزە گوتیشى، هێزەکانیان ئەرکیان پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانە لە تەواوی عێراق، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزیرى ناوخۆ، فەوجێکی تایبەت بۆرییە نەوتییەکانی جورفولسەخر دەپارێزێت.