دواجار عەلى زەیدى قسەى خۆی بردە سەر لە بارەى جورفولسەخر

دواجار عەلى زەیدى قسەى خۆی بردە سەر لە بارەى جورفولسەخر

00:00/00:00
شارۆچکەى جورفولسەخر

پووختەى ڕاپۆرت

  • دواى 12 ساڵ، هێزە هاوبەشەکانى عێراق چوونە ناوچەى جورفولسەخر و ئەرکەکانیان وەرگرت.

  • پلانەکە وەک چۆن بڕیارى لێدرابوو بەو جۆرە جێبەجێکرا.


کاتژمێر شەشى بەیانى، فەرماندەى کۆنترۆڵ لە جورفولسەخر دەستى بەکارەکانى کرد، فەرماندەییەکە تەواوى دەسەڵاتى پێدراوە و سەرکردایەتیی هەموو ئەو هێزانە دەکات کە لە ناوچەکەدا جێگیر دەکرێن.


بڕیار لە بارەى حیزبوڵا و جێگیربوونى هێزەکان

  • هەرچەندە بڕیارێکى یەکلاکەرەوە لە بارەى ئەرکى کەتیبەکانى حیزبوڵا نەدراوە.

  • بەڵام دوو لیواى حەشدى شەعبى، لەگەڵ لیواکانی 45 و 46 و 47 ـى حیزبوڵا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

  • فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى حەشد: هێزەکانیان پابەندى ئەو فەرمانانەیە کە لە لایەن فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە دەردەچن.

لێدوانى فەرماندەکان

هەروەها سەباح نوعمان گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، دواى کۆتاییهاتنى قۆناغى یەکەم و جێگیربوونى هێزەکان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لەم ناوچەیە، چەند قۆناغێکی خزمەتگوزاری دەستپێدەکات.

ئەرکەکان لە جورفولسەخر

یەکێک لە ئەرکە گرنگ و سەرەکییەکان لە جورفولسەخر پاراستنى هێڵەکانى نەوتە بە درێژایی پێنج کیلۆمەتر، ئەم ئەرکەش بە هێزێکى پۆلیسى کۆماندۆ سپێردرا.

دواى کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە، هێزەکان بەرەو ناو جورفولسەخر کەوتنەڕێ، قۆناغى یەکەم کە بریتیی بوو لە بڵاوبوونەوە و وەرگرتنى بەرپرسیارێتى بەبێ کێشە کۆتایی هات.

ئێستا هەمووان چاوەڕوانن کە قۆناغى داهاتوو دەستپێبکات، بەڵام دیارنییە کە چ ئاڵنگارییەک ڕووبەڕووى جێبەجێکردنەکەى دەبێتەوە.

Loading related news...