فاینەنشیاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگریی لە هێرشێکی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە

یەسنا ئومێد4 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڵای ئێران و ئەمریکا

پووختەی هەواڵە

  • فاینەنشیاڵ تایمز دەڵێت، ئیسرائیل پلانی دانابوو، سەرەتای ئەم مانگە هێرشێکی گەورەی سەربازیی بکاتەوە سەر ئێران.

  • ترەمپ ڕێگریی لە هێرشەکەی ئیسرائیل کردووە و نایەوێت بەر لە هەڵبژاردنەکانی 3ی مانگی داهاتوو لە ئەمریکا جەنگەکە دەست پێ بکاتەوە.

بەگوێرەی فاینەنشیاڵ تایمز، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە کردووە خۆیان بۆ هێرشێکی چەند ڕۆژە بۆ سەر ئێران لە 10ی تشرینی یەکەم ئامادە بکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان :

  • ئیسرائیل ویستویەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وێستگەکانی وزە و دامەزراوە سڤیلەکان بکاتە ئامانج.

  • هێرشەکەش درێژکراوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت کە لە مانگی شوباتی ڕابردوو دەستیانپێکرد.

  • ئۆپراسیۆنەکە بەهۆی ڕەخنەکانی ترەمپ ڕاگیراوە.

ئەم زانیارییانەش لە کاتێکدایە کە بەردەوام هەر یەک لە ترەمپ و نەتانیاهوو هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دژ بە تاران دەکەن، سەرچاوەیەک لەسەر ئەمە بە فاینەنشیاڵ تایمزی گوتووە، لە چەند هەفتەی داهاتوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هێرشە دەکرێت و ڕەنگە ئەمریکا و ئیسرائیلیش پێکەوە بەشداربن.

زانیارییە ئاشکراکراوەکان

  • یان ئەوەتا ڕێککەوتن دەکرێت یان ئەوەتا هێرش دەکرێت.

  • واشنتن دەیەوێت ئێران ناچاری ڕێککەوتنێک بکات کە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی سنووردار دەکات.

  • گەرووی هوورمزیش لە ژێر کۆنترۆڵی دەردەهێنێت.

  • هەواڵگریی ئیسرائیل لیستێکیان بۆ ئەمریکییەکان ئامادەکردووە کە ئەو بنکانەی تێدایە کە لە ئێران دەیانکەنە ئامانج.

  • لیستەکەش ئەو دامەزراوە مەدەنییانەی تێدایە کە لە هێرشەکانی ڕابردوو هێرشییان نەکراوەتەسەر.

هەر لەسەر ئەم بابەتە، پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە، سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەگەڵ نەتانیاهوو و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە واشنتن ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتەوە سەر تاران یاخود نا.

هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل نزیکبووەتەوە، سەرکردەی سوپای ئیسرائیل داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردووە هەموویان لە بنکەکانیان بمێننەوە تاوەکو پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی سەلامەت تێپەڕێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

یەسنا ئومێد

Wed Oct 21 2026

Loading related news...