دانوستانەکانی نەتانیاهوو و ئایزنکۆت بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل بێ ئەنجام کۆتاییان هات

گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست
گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست

پووختەی هەواڵەکە

  • پارتەکەی نەتانیاهوو لەگەڵ ئایزنکۆت نەگەشتنە ڕێککەوتن .

  • ژمارەیەک خاڵی ناکۆک لە نێوان نەتانیاهوو و ئایزنکۆت هەیە .

  • پارتەکەی نەتانیاهوو داوا دەکات پۆستی سەرۆکوەزیران بە شێوەی خولی بێت.


ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحرۆنوت ئاشکرایکرد، دانوستانەکانی درووستکردنی حکومەتی ئیسرائیل لە نێوان سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر و بەربژێری ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەت نەگەشتووەتە هیچ دەرئەنجامێک.


بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان:

  • لە دانوستانەکاندا هەر یەک لە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل و گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یەشار و بەربژێری راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەت نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.

  • دانوستانەکان ماوەی چوار کاتژمێری خایاندووە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی تەلئەڤیڤ بەڕێوەچووە.

  • بە ئەگەری زۆریشەوە هەفتەی داهاتوو هەردوولایەن جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

  • پارتی لیکودی نەتانیاهوو داوایانکردووە پۆستی سەرۆکوەزیران بەشێوەی خولی بێت، ئەمە ئەو داواکارییەیە کە هاوپەیمانیەکەی دیکەی ڕەتی کردووەتەوە.

  • یەکێکی دیکە لە خاڵە ناکۆکەکان ئەوەیە کە ئیتیمار بن غەفیر و پارتە جووە توندڕەوەکان بەشێک بن لە حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل یاخود نا.

  • سەرەڕای ناکۆکییەکان هەردوو لایەن لەسەر ئەو خاڵە کۆک بوون کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی نیشتیمانییە بۆ گەلی جووەکان و دەوڵەتی فەڵەستینیش درووستناکرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئایزنکۆت بە فەرمی پارتی لیکودی بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ درووستکردنی حکومەت بانگێشت کرد، ئایزنکۆت ئاشكرایکرد کە ئەوان پابەندن بە درووستکردنی حکومەتێکی فرەلایەن و هەر هەوڵی ئەوەش دەدەن.

ئایزنکۆت تاوەکو مانگی داهاتووی لەبەردەستە تاوەکو حکومەتی نوێی ئیسرائیل درووستبکات و جێگەی نەتانیاهوو بگرێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

مەرجی مانەوەی نەتانیاهوو دادەنرێت و ئۆپۆزسیۆنیش سێ سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل دەخاتەڕوو

یەسنا ئومێد

Mon Nov 23 2026

Loading related news...