
هاککردنی ئێف بی ئای کاریگەریی کردووەتە سەر بانکەکانی ئەمریکا
سیستمی ئاسایشی نیشتمانی و کۆنترۆڵکردنی ئاسمانیی ئەمریکا هاککرا
ئەمە دووەم هاککردنی لەو شێوەیەیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە کاریگەرییان لەسەر دامودەزگاکانی ئەمریکا هەبێت.
بەگوێرەی دوو سەرچاوە کە قسەیان بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن کردووە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا 'ئێف بی ئای' لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە سەبارەت بە ئەگەری دزەپێکردنی زانیارییە تاوانکارییەکان. پەیوەست بەم ڕووداوەوەش توێژەرێکی کەنەدی کە لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا کار دەکات دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ڕووبەڕووی تۆمەتی پەیوەندیدار بە هێرشەکە دەکرێتەوە.
بەرپرسانی ئێف بی ئای ڕۆژی پێنجشەممە هەستیان بە دزەپێکردنی هاکەران کرد بۆ ناو تۆڕی ئەلیکترۆنیی دەزگاکە.
کاش پاتەڵ، بەڕێوەبەری ئێف بی ئای لەسەر ڕووداوەکە قسەی بۆ فۆکس نیوز کرد و تیشکی خستە سەر ئۆپراسیۆنێک کە چەند مانگێک لەمەوبەر کرابوو، کە ئامانج لێی هاندانی کۆمپانیاکان بوو بۆ نوێکردنەوەی سیستمە ئەلیکترۆنییەکانیان، تاوەکو بتوانن ڕێگری لە هاکەرەکان بکەن لە دەستڕاگەیشتنیان بە زانیارییە هەستیارەکان، ناوبراو بە وردی باسی لە هێرشەکە نەکردووە.
دەستپێشخەرییەک بەناوی "قەڵغانی زستانە" ڕاگەیێنرابوو.
دەستخۆشی لە ئیدارەی ئەمریکا دەکەم بۆ نوێکردنەوەی سیستمی سەرەکی، بەمەبەستی پاراستنی ژێرخانی گرنگی وڵات.
لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، کۆمەڵێک هاکەر دزەیان کردە ناو پۆرتاڵێکی کارمەندانی ئێف بی ئای و زانیارییە تایبەت و هەستیارەکانی کارمەندەکانیان خستە ژێر مەترسییەوە.
هەردوو ڕووداوەکەش بە سکانداڵ ناودەهێنرێت، چونکە دزەکردن بۆ ناو دەزگایەکی لەمجۆرە هەستیارە، کارێکی ئێجگار قورسە، بەڵام لەمساڵدا دووجار هاکەرەکان توانیویانە ئەمە بکەن.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنیی وڵاتەکە کەم بکاتەوە.
.jpg)
