ڕووسیا بە درۆن هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا

ساتى هێرشێکى مووشەکى ڕووسیا بۆسەر کیێڤى پایتەختى ئۆکرانیا
ساتى هێرشێکى مووشەکى ڕووسیا بۆسەر کیێڤى پایتەختى ئۆکرانیا

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وزە و کەشتییە دەریاییەکانی ئۆکرانیا.

  • وەزارەتەکە خستنەخوارەوە و تێکشکاندنی 275 درۆنی ئۆکرانییان لە ماوەی شەوی ڕابردوودا ڕاگەیاند.


وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان وێستگەی کارەبای 'کریڤی ڕەی'ی لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسکیان کردوە بە ئامانج، دەشڵێن، ئەو وێستگەیە کارەبا بۆ دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئۆکرانیا دابین دەکات.


وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا:

  • هێرشەکان وێستگەیەکی کارەبایی 110 کیلۆڤۆڵتیان لە شاری سارنێی لە ناوچەی ڕیڤنێ کردوو بە ئامانج، کە کارەبا بۆ پێگە سەربازی و پیشەسازییەکان دابین دەکات.

  • هێرشەکان کەشتییەکی بارهەڵگریان لە کەناراوەکانی ئۆدێسا کردووە بە ئامانج، کە چەک و کەرەستەی سەربازییان بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دەگواستەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد کە لە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکرانیا، بە بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا و ڕێنمایی وردی ئاسمانی و درۆنی هێرشبەر، دامەزراوە ژێرخانییەکانی پەیوەست بە سوپای ئۆکرانیایان لە سەرانسەری ناوچەکانی کیێڤ، دنیپرۆپێترۆڤسک، لڤیڤ، میکۆلایڤ، ئۆدێسا و ئیڤانۆ-فرانکیڤسک کردووەتە ئامانج.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕووسیا هێرشی درۆنی و مووشەکی بەرفراوانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدا

یەسنا ئومێد

Sat Nov 21 2026

Loading related news...