مەرجی مانەوەی نەتانیاهوو دادەنرێت و ئۆپۆزسیۆنیش سێ سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل دەخاتەڕوو

نەتانیاهوو ڕووبەڕووى ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز دەبێتەوە
نەتانیاهوو ڕووبەڕووى ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز دەبێتەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • پارتی لیکود داوا دەکات نەتانیاهوو چوار ساڵی دیکە وەک سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە.

  • ئۆپۆزسیۆن سێ ڕێگا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات.


پارتی لیکۆد، کە لەلایەن بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری ئیسرائیلەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، چەند داواکارییەکی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە ئاڕاستەی پارتی یاشاری ئۆپۆزسیۆنی براوەی هەڵبژاردن کردووە و ئۆپۆزسیۆنیش سێ سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەخاتەڕوو.


پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری ئیسرائیل، داوا لە گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەکات، ڕەزامەندی بنوێنێت بە دروستکردنی حکومەتی یەکێتیی نیشتیمانی، کە نەتانیاهوو بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە سەرۆکوەزیرانی بێت، پشتگیری لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێ بکەن بۆسەر ئێران و بەڕوونی دژایەتیی خۆیان بەرامبەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕابگەیێنن.

لە بەرامبەردا گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یاشاری ئیسرائیل ئاشکرای کرد:

  • سێ ڕێگا پەیڕەودەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە خۆم سەرکردایەتیی بکەم.

  • یەکەمیان ڕێککەوتنە لەگەڵ پارتەکانی حریدیم ئاینییەکان و ئێستا گفتوگۆی ڕاستەقینە لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن، سەبارەت بە خزمەتی سەربازی، کە هەمیشە داواکاریی حریدیمەکان بەردەوام بەشدارینەکردنە لە خزمەتی سەربازی.

  • ڕێگای دووەم، پاراستنی کەناڵەکانی پەیوەندییە لەگەڵ پارتی لیکود، سەرەڕای ناکۆکییەکان لەسەر ئەگەری گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی.

  • ڕێگای سێیەمیش بریتییە لە، بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاوازەکان، بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی فراوانتر، کە زۆرینەی پارتە سیاسییەکان لەخۆبگرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئایزنکۆت: نەتانیاهوو ناکرێت یەک خولەکیش لە دەسەڵات بمێنێتەوە

Loading related news...