نێردەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر پرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد

پووختەى هەواڵ

  • گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

  • هەوڵی نێوەندگیرەکان بۆ ڕێگری لە هەڵگیرسانەوەی جەنگ بەردەوامن.

  • ترەمپ دەستپێکردنەوەی جەنگ بە دوور دەزانێت، بەڵام نەتانیاهوو لە فشارەکانی بەردەوامە.


ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردەکانی ئەمریکا، لە بەرلین لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە و پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێرانیان تاوتوێ کرد.


دوو سەرچاوەی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس:

  • ماوەی چەند هەفتەیەکە قەتەر وەک نێوەندگیری سەرەکی لە نێوان ئەمریکا و ئێران کار دەکات.

  • بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی جەنگەکە، هەوڵی ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات دەدات.

  • سەرۆکوەزیرانی قەتەر و عەلی زوادی، نێردەی قەتەر، لەگەڵ بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەیەک تایبەت بە پرسی جەنگی ئۆکرانیا، پرسی جەنگی ئێرانیشیان خستووەتە بەرباس.

ترەمپ و نەتانیاهوو؛ ئەگەرەکانی جەنگ

هەفتەی ڕابردوو محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سەردانی واشنتنی کرد و لەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جەی دی ڤانسی جێگری بۆ تاوتوێکردنی هەمان پرس کۆبووەوە.

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، ترەمپ گوتی، ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی نوێ دژ بە ئێران زۆر دوورە و پێناچێت پێویست بێت.

بەڵام ئاژانسەکان باس لەوە دەکەن کە ترەمپ ڕووبەڕووی فشارێکی توندی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل دەبێتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشی نوێ.

پێنجشەممەی ڕابردوو، ترەمپ بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاند، تاوەکو دەستپێکی ساڵی نوێ بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتوو سەبارەت بە ئێران نادات و گوتی: "من هیچ پەلەم نییە لە بڕیاردان سەبارەت بە ئێران، با بزانین دوای سەری ساڵ چی ڕوودەدات".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دژ بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئێران دەنگیدا

 ترەمپ: ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەمان لەگەڵ ئێران دەوێت نەک ساختە

Loading related news...