
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، هیچ بڕێکی جێگیر بۆ دیاریکردنی جیاوازیی گشتیی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق نییە، بەڵام جیاوازییەکانی مووچەی مووچەخۆران لە شێوازی دابەشکردن، دەرماڵەکان و سیستمی پلەبەرزکردنەوە لەنێوان هەردوولادا بە ڕوونی دەردەکەون.
مووچەی پێشمەرگەیەکی ئاسایی بێ پلە لە هەرێم لەنێوان 500 هەزار بۆ 580 هەزار دینارە، بەڵام مووچەی سەربازێکی عێراقی دەگاتە 1 ملیۆن بۆ 1 ملیۆن و 200 هەزار دینار. هاوکات مووچەی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێم لەنێوان 250 هەزار بۆ 600 هەزار دینارە، بەڵام لە بەغداد نزیکەی 5 هێندەی هەرێمە و جیاوازییەکەی 950 هەزار دیناری مانگانەیە. هەروەها مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم 150 هەزار دینارە، لە کاتێکدا لە عێراق لەنێوان 125 هەزار بۆ 275 هەزار دینارە و بڕی 250 هەزار دیناری دیکەش دەدرێتە کەسی هاوەڵ یان سەرپەرشتیاری کەمئەندامەکە.
پێویستە ئەوەش بزانرێت کە هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان تاوەکو مووچەی ئەو توێژانە هاوتای بەغداد بڕیاری لێوەبدرێت. هەروەها بۆ ساڵی ئایندە و پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، هەوڵەکان لەسەر ئاستی بەغداد و هەرێمی کوردستان بەردەوامن بۆ هەموارکردنەوە و ڕێکخستنەوەی پلەبەندیی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، بە مەبەستی دروستکردنی هاوسەنگی و یەکسانی لە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەکاندا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەرێمى کوردستان داوا دەکات پشکى لەبودجەی عێراق بکرێتە 14.2%
زانیاریى کەناڵ8: شایستەى دارایى هەرێمى کوردستان لەبودجە 29 تریلیۆن دینارە
جیاوازییەکانی پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغداد
وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هاوتای عێراق دەکرێت