
دیارترین خانمانی کورد لە مێژووی نەتەوەکەماندا بناسە، کە ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەریان هەبووە لە بەهێزکردنی پاشخانی: سیاسی، هونەری، کولتووری و ڕۆشنبیری.
ماهـ شەرەف خانم، ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵان:
شاعیر، مێژوونووس و خانمە بیرمەندێکی دیاری کوردە
سەر بە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری سنە بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
جگە لە ئاستی ناوخۆی کوردستان، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا، خانمێکی دەگمەن بووە بە ناوچەکە
تاکە خانمی شاعیر و مێژوونووس بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی خۆیدا

حەپسەخانی نەقیب:
نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفید بووە
بەنزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر، لەڕێگەی پەروەردەکردن و دامەزراندنی یەکەم خوێندنگەی کوردیی ژنان، دەستی پێکردووە
ساڵی 1930 یەکەم ڕێکخراوی ژنانی دامەزراندووە

عادیلە خانم:
لە دیارترین خانمە سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارەکانی کوردە
دەسەڵاتدار و کارگێڕی هۆزی جاف بووە
دایکی ئەحمەد موختار و تاهیر بەگی جافە کە لە دیارترین شاعیرانی کوردن
لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، ناسناوی شاژنی بێ تاجی شارەزووری پێبەخشراوە
چەندین پڕۆژەی بۆ ئاوەدانی و پێشخستنی زانست و خوێندەواری ئەنجامداوە

لەیلا زانا:
یەکێکە لە دیارترین خانمانی کورد لە باکووری کوردستان
ژنە سیاسەتمەدارێکی چالاک و بوێرە
هەوەڵی بەردەوام دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد لە باکووری کوردستان
هەوڵ بۆ هێنانە کایەی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەدات

ئایشەشان:
یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی باکووری کوردستان
بناغەی دەنگبێژییەکەی لە ژێر کاریگەریی خوێندنی قورئان و هەڵبەستی دینی بووە بەڵام دواتر گۆڕاوە بۆ گۆرانی
ئارەزووی لەو شیعر و وشە کوردییانە کردووە کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی هەبووە
وەکو ژنێک بەرخۆدانی کردووە، دژی سیاسەتی تواندنەوەی دەسەڵاتداریی لە باکووری کوردستان

لەیلا بەدرخان:
خانمێکی ڕەسەنی بنەماڵەی بەدرخانییەکان بووە
یەکەم خانمی کوردە، دەستی داوەتە سەمای هونەریی و بووە بە ئەستێرەکی درەوشاوە لە جیهانی سەمادا
لە تەمەنی 17 ساڵییدا لەسەر تەختی شانۆ و بۆ یەکەمینجار سەمای کردووە
لە ئاستی خوێندنەوەدا، یەکێک بووە لە دیارترین خانمە ڕووناکبیرەکانی کورد، ئاشنای مێژوو بووە
لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە لەسەر ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی زەردەشتی، ئایینە کۆنەکانی ئێران، میسر، هیندستان و سەما ڕۆژهەڵاتییەکان
