پێشانگەی هاوبەشی 24 کاتژمێر لە هەولێر دەکرێتەوە

  • پێشانگەکە لە ڕێکخستنی وەهبی ڕەسوڵ و بەهایدنە

  • ڕێکەوتی 18 بۆ 31ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت

  • ڕۆژانە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ لە گالەری جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە


لە ناوەڕۆکی کاتەلۆگی ئەم پێشانگە هونەرییەدا ئاماژە بەوە دراوە:

پڕۆژەی 24 کاتژمێر"، ئەوەمان بۆ دەخاتەڕوو، کە بەردەوامیی ڕاستەقینە لە دووبارەکردنەوەی ڕابردوودا نییە، بەڵکو لە گواستنەوەیەکی هۆشیارانە و لە پەیوەندیی نێوان ئەوەی هەیە و ئەوەی دەتوانێت لەدایک بێت، سەرچاوە دەگرێت.

پڕۆژەی هونەریی 24 کاتژمێر:

  • لە 24 تابلۆی هاوبەش پێکهاتووە

  • کەنڤاس لەم پڕۆژەیەدا دەبێتە کایەیەکی فەلسەفیی نێوەندگیر

  • هەوڵێکی فەلسەفییە بۆ تاقیکردنەوەی مەرجەکانی هاوکاری، پێکگەیشتن و بەدیهێنانی هاوبەش

  • دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بیرکردنەوە و گریمانە بۆچوونی ئەوەی کە داهێنان لەو شوێنەدا سەرهەڵدەدات کە مرۆ ئەوی دیکە وک سنوورێک نابینێت

حەسەن فەلاح

Thu Oct 15 2026

Loading related news...