کلود مۆنێ.. شۆڕشگێڕی هونەر و تابلۆ سروشتییەکان

کلود مۆنێ، یەکێکە لە دیارترین شێوەکارەکانی فەڕەنسا و جیهان، خاوەن پایەیەکی سەرەکییە لە دامەزراندنی رەوتی هونەریی ئیمپرێشیۆنیزم.

مۆنێ رێکەوتی 14ی تشرینی دووەمی 1840 لەدایکبووە، یەکێکە لە دیارترین شێوەکارە هاوچەرخەکانی جیهان، هزرێکی تیژ و ویستێکی بەردەوامی هەبووە بۆ تۆمارکردنی دیمەنە سروشتییەکان.

لە سایەی خۆشویستنی رەنگەکاندا، بووە بە یەکێک لە گرنگترین دامەزرێنەرەکانی رەوتی هونەریی ئیمپرێشیۆنیزم، کە وەکو رەوتێکی شۆڕشگێڕانەی هونەریی لێکدانەوەی بۆدەکرێت، لە ئاستی بەکارهێنانی رەنگ و رووناکییدا.

لە سەردەمی خۆیدا، مۆنێ وەکو ناوەندێکی گرنگ بووە بۆ کۆمەڵگەی هونەرمەندان، هاوڕێی چەندین شێوەکار و هونەرمەندی دیکە بووە، لەوانە: پیەغ ئوگوست رێنوا، ئێدوارد مانێ و کامیل پیسارۆ.

مۆنێ لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، زیاتر لە دوو هەزار و 500 کاری هونەریی دروستکردووە، کە بەشێکی زۆریان خاوەنی ناوەڕۆکی سروشتیین و مۆرک و داهێنەرییەکی ناوازەیان پێوە دیارە لە تەکنیک و بەکارهێنانی رەنگدا.

مۆنێ، رێکەوتی پێنجی کانوونی یەکەمی 1926، لە تەمەنی 86 ساڵییدا، بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

Thu Nov 14 2024

Loading related news...