زانیاریى نوێ؛ بارانبارین بەردەوام و ئاویش لە چەند شارێک بەرز دەبێتەوە

زانیاریى نوێ؛ بارانبارین بەردەوام و ئاویش لە چەند شارێک بەرز دەبێتەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

  • لە چەند شوێنێکى کەرکووک و شنگال و هەولێر ئاو کۆبووەتەوە و پێشبینى دەکرێت لە چەند ناوچەیەکى دیکەش کۆببێتەوە.

  • لە شارى هەولێر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.


شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کەشناسی پێشبینى کردووە، ناسەقامگیری کەش بەردەوام بێت و هەندێک کات بارانبارین و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.


زانیاریى لەبارەى شەپۆلەکەوە:

  • لە دوێنێوە بارانی بەخوڕ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

  • لە زۆرێک لە ناوچەکان وەک هەولێر، کەرکووک و چۆمان و کفری و شنگال بەرزبوونەوەی ئاو و لافاو دروستبووە.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر:

  • لە شەقامى 120 مەترى بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.

  • کۆبوونەوەى ئاو هاتووچۆى لە بەشێکى شەقامەکە پەکخست.

شەوی ڕابردوو چى ڕوویدا؟

  • بەهۆی بارانبارین شاخێک لە ڕێگەی هامڵتۆن نزیک لەسنوری قەزایی چۆمان داڕما.

  • هەڵکردنی شەپۆلێکی بای بەهێز و بارینی بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکە، کارەبای بەشێک لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی کۆیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر کارەبا نەما.

  • لە کفری بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارینەوە بەرزبوونەوەی ئاو لە زۆرێک لە گەڕەکان دروستبوو.

کەشناسى هەرێمى کوردستان:

  • ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

  • لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێ شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.

  • پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوربەرى "بەحرکە، خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیەو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ ، بەردەرەش، بجیل، دینارتە) ، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .

  • پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

کەشوهەواى هەواى سبەى چۆن دەبێت؟

  • ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت.

  • لە ئێوارەوە کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کەرکووک دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ بارانی بەلێزمە و مەترسی لافاو هەیە

پێنج شاخەوان لە بناری چیای هەڵگورد بێسەروشوێن بوون دواتر دۆزرانەوە

Loading related news...