کەرکووک دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ بارانی بەلێزمە و مەترسی لافاو هەیە

پووختەی هەواڵەکە

  • بەهۆی لافاوەوە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى کەرکووک خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە

  • ڕێبوار تەها: فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانم ڕاسپاردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان


جێگرى پارێزگارى کەرکووک، بەهۆى ناسەقامگیرى کەشوهەوا و بارانی بەلێزمە، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ڕاسپاردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و لە هەرشوێنێک ئاو پەنگی خواردبووەوە یان لافاو دروستبوو، بەهاناى هاوڵاتییانەوە بچن.


شەپۆلێکی بارانی بە خوڕ

  • ڕێبوار تەها، جێگرى پارێزگارى کەرکووک ڕایگەیاندووە، بەهۆى بارانبارینى بەلێزمە و لەپێناو خزمەتکردنى هاوڵاتییانى کەرکووک، لیژنەى کارەسات و ڕووداوە سرووشتییەکان، بەتایبەت فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ڕاسپاردووە پەیوەندیی بە شوێنى کارەکانیان بکەن.

  • فەرمان بە تیمەکان کراوە بگەنە ئەو شوێنانەى ئاو تێیاندا پەنگی خواردووەتەوە یاخود لافاو دروستبووە.

  • فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى کەرکووک سەرجەم ئەندامانى فەرماندەییەکەى ڕاسپاردووە هاوکاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بکەن لە گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست بۆ ئەو گوند و ناوچانەى زیانیان بەرکەوتووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین پارێزگاى کەرکووک و هەولێرى گرتنەوە و لەچەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیان بەڕێگاى چەند گوندێک و بەشێکى ڕێگا گشتییەکان کەوت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لافاو ڕێگەى نێوان کەرکووک بەغداد دادەخات

Loading related news...