پێنج شاخەوان لە بناری چیای هەڵگورد بێسەروشوێن بوون دواتر دۆزرانەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • پێنج تیم بە دوای ئەو پێنج شاخەوانەدا دەگەڕان.

  • بەرگرى شارستانى سۆران و بەرگرى شارستانى چۆمان بەشدارى هەڵمەتەکە بوون.

  • دواى چەند کاتژمێرێک و بە هەوڵى تیمەکان دوو شاخەوانەکە بە سەلامەتى گەڕانەوە لاى خێمەکانیان.


ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئاگادارکرانەوە کە گرووپێکی شاخەوانی پێکهاتبوون لە حەوت کەس لە پارێزگای دهۆکەوە بە مەبەستی گەشتکردن و شاخەوانی ڕوویان لە چیای هەڵگورد کردبوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج لە شاخەوانەکان چوونەتە دەرەوەی خێمەکەیان و دوانیان لە ناو خێمەکەدا ماونەتەوە، بەڵام بە هۆی نالەباری بارودۆخی کەشوهەوا، پێنج شاخەوانەکە ڕێگەیان ونکرد و و بێسەروشوێنبوون.


تیمى شاخەوانییەکە

  • هەردوو تیمى بەرگریی شارستانیی سۆران و چۆمان بە هاوبەشى بەشداربوون.

  • پێنج تیم سەرقاڵی گەڕانبوون بە دوای پێنج شاخەوانە ونبووەکەدا.

  • گروپەکە لە حەوت شاخەوان پێکهاتوون.

  • بۆ گەشت و شاخەوانی سەردانی چیاکەیان کردبوو.

  • دوو کەسیان لە کەمپەکەدا ماونەتەوە و پێنجەکەی دیکە بەرەو سەرەوە بەڕێکەوتبوون.

  • بەڵام بە هۆی تەم و بەفرەوە دابڕاون و پەیوەندییان پچڕابوو.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری چۆمان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" ئەو پێنج شاخەوانەی لە چیایی هەڵگورد ڕێگەیان وون کردبوو بە سەلامەتی گەڕانەوە لای کەمپەکەی خۆیان.

بناری چیای هەڵگورد ناوچەیەکی کوێستانی و دڵگیرە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەى چۆمان و شارەدێی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر، و بە دووریی 175 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵکەوتووە.

Loading related news...